سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردن دەکەوێت

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی یاسادانان و کارکردن بۆ لابردی بەربەستەکانی بەردەم لێکتێگەیشتنەکانی هاریکاریە حکومیەکان بەو جۆرەی بە ئیجابی ڕەنگدانەوەی دەبێت بۆ هەردوو گەلی برا و تەڕکید کرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی پەرلەمانی بۆ گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەش لەسەرجەم ناوەندە نێودەوڵەتیەکان.
هەر لە دیدارەکە بەرێزیان تەئکیدیکردەوە لەسەر پشتیوانی لە بریارەکانی لوتکەی سێقۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر کە بە هەنگاوێکی پێشکەوتوو دادەنرێت بۆ تەواوکردنی هاریکاری ستراتیجی.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەعیانی ئوردن تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لەسەرجەم بولرەکان و کارکردنی جدی بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم ئەو پرۆژانەی کە لوتکەی سێقۆڵی بریاری لەسەرداون و ئاسانکاری بۆ جێبەجێ کردن و پشتیوانی هەموو ئەو بوارانەی گەشەپێدان و سەقانگیری بۆ هەردوو وڵات بەدیدێنن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
14 حوزەیران 2022