سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک وەزیرانی ئوردن دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری، ئەمرۆ سێشەممە، چاویکەوت بە دکتۆر بشر خساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر پتەوکردنی هاریکاری ئەمنی و ئابوری هاوبەش لە چوارچێوەی میکانیزمی هاریکاری سێقۆڵی لەگەڵ میسر.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەکە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی لە بریارەکانی لوتکەی سێقۆڵی و دەستکردن بە هەنگاوی کرداری بەو جۆرەی رەنگدانەوەی باشی لەسەر گەشەپێدان و سەقامگیری دەبێت، بەرێزیان ڕۆڵی جەلەتی شا عەبدوڵای بەرز نرخاند لە پتەوکێدنی بنەماکانی هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان و بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەل دەکات.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرینی ئوردن رایگەیاند لوتکەی سێقۆڵی ئوردن و عێراق و میسر هۆکاربوو بۆ پتەوکردنی هاریکاری هاوبەش و تەئکیدی کردەوە لەسە پشتیوانی وڵاتەکەی لەسەر هەموویانەوە جەلالەتی شا عەبدوڵای دووەم بۆ عێراق و هەموو ئەو بوارانەی ئاسایش و سەقامگیری بەدیدێنن و سەقامگیری عێراقیش سەقامگیری ناوچەکەیە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
14 حوزەیران 2022