پەرلەمانتار ئەرشەد ئەلساڵحی چاوی بە نێردەی سەرۆکایەتی تورکیا بۆ کاروباری ئاو دەکەوێت

ڕۆژی سێشەممە (14ی حوزەیران)، ئەرشەد ئەلساڵحی جێگری سەرۆکی تەمەنی لیژنەی مافی مرۆڤ لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ئاو و ئەندامی پەرلەمانی تورکیا فەیسەڵ ئەروغلو لە بینای ئەنجومەنی نیشتمانی تورکی لە ئەنقەرە کۆبووەوە .

هەر لەدیدارەکەدا بیروڕای دوولایانە ئاڵوگۆڕکرا و ئەجیندای سەرەکی ئاو کە لە گەشەپێدان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیادایە تاوتوێکرا .

ساڵحی جەختی کرد لەسەر گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە ئەجیندای ئاودا و بەستنەوەی بەرژەوەندیی عێراق بە بەرژەوەندی تورکیا و نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتن و زیادکردنی بەری ئاو ، و بۆ دڵنیابوون لەنەمانی ئاو و پاراستنی ناوچە کشتوکاڵییەکان لەعیراق بەتایبەتی لەپارێزگاکانی باشوور ، و تەئکیدیکردەوە لەسەر ئەوەی لەماوەی داهاتوودا هەنگاوی ئیجابیتر بنێن .

لای خۆیەوە بەڕێز فەیسەڵ ئۆگلو پێشوازی لە پەرلەمانتار ساڵحی و هەوڵەکانی کرد لە کاتی ڕاسپاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ کردنەوەی ئاسۆی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ دۆسیەی ئاوی نێوان هەردوو وڵات ، کۆمەڵێک پێشنیاری بۆ لایەنی عێراقی پێشکەش کرد بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی چاککردنەوەی زەوی و دروستکردنی بەنداو و گەشەپێدانی تری کەرتی ئاوی خواردنەوەو تەندروستی .

نێردراوی تورکیا گوتی وڵاتەکەی هەستیارە بەبارودۆخی ئێستای عێراق و پابەندبووە بەو ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنە ڕەسمیانەی لەنێوان هەردوولادا ئیمزاکراون .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١٥ / حوزەیرانی / ٢٠٢٢