سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆک کۆماری سربیا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاویکەوت بە بەرێز ئەلیکساندەر فۆرجیج سەرۆک کۆماری سربیا.

لە میانی دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و گەشەپێدانی هاریکاری لە چەند بوارێک کرا، لە نێویاندا خوێندن و کشتوکاڵ و تەندروستی، لەگەڵ هاریکاری لە سەر ئاستی پەرلەمان و کاراکردنی لیژنەکانی هاورێیەتی و ئاڵوگۆری شارەزایی.

هەر لە دیدارەکە بەرێزیان ئاماژەی بە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد بۆ حکومەتی عێراق و بەدیهێنانی هاوبەشی ئابوری لە کەرتە جیاجیاکان و پرۆژە ستراتیجیەکان بەرێزیان داوای هاریکاری زیاتری کرد لە دۆسیەی شوێنەوار و داواشی کرد شوێنەوارە بە قاچاخ براوەکانی عێراق بگەرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سربیاوە دەستیان بەسەردا گیراوە، پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ هەوڵەکانی سربیا لەوبوارەدا.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری سربیا سوپاسی هەڵوێستی عێراقی کرد لە پشتیوانی بۆ سەروەری سربیا و جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە عێراق و کاری هاوبەش و هاریکاری دۆستانە لە چەندین بواردا و بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی برا دەکەن.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

10 تشرینی یەکەم 2023