جێگری یەكەم داوا دەكات پێداچونەوە بە دابەشكردنی دامەزرێنراوە تازە خاوەن بڕوانامەكان بكرێت بەپێی پسپۆڕی و شوێنی جوگرافیان

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی دووشەممە, لە نوسینگەكەی, چاویكەوت بە نوێنەرانی خاوەن بڕوانامە باڵاكان و زانستیەكان و قوتابیە یەكەمەكان, بۆ زانینی ئەو كێشانەی روبەڕویان بووەتەوە.
مەندەلاوی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد, چاوبخشێننەوە بە دابەشكردنی دامەزراندنەكانی ئەم دواییە, لەگەڵ لە بەرچاوگرتنی پسپۆڕی و شوێنی جوگرافی, بەهۆی ئەوەی زۆرێكیان سكاڵایان هەیە لە ستەملێكردنیان لە دابەشكردن و, كاركردن بۆ بەدواداچونی پلەی وەزیفی بۆ خاوەن پیشە تەندروستیەكان, لەگەڵ پێدانی مووچەی دواكەوتوی دامەزرێنراوە تازەكان, لە خاوەن بڕوانامە تازەكان و قوتابیە یەكەمەكان.

نوسینگەی راگەیاندنی

جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/١٠/٩