سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی بە سەرۆکی ئەمجومەنی وەزیرانی کۆماری سربیا دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی کەوت بە خاتوو ئانا بیرنابیج سەرۆک وەزیرانی کۆماری سربیا.

لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاریکارییەکان کرا لە بوارەکانی خوێندن و تەندروستی و کشتوکاڵ، جەختیش کرایەوە لەسەر هاریکاری پەرلەمانی و هەماهەنگی دۆستانە لەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن.

هەر لە دیدارەکە تاوتوێی پرسی شەوێنەوارەکانی عێراق کرا لەگەڵ گرنگی یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی گەڕاوەی ئەو شوێنەوارانە کە لەلایەن دەزگاکانی سربیاوە دەستیان بەسەردا گیێاوە لە کاتی هەوڵی بە قاچاخ بردنی لەرێی ئەو وڵاتەوە.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی

سەرۆکی ئەنجومەن نوێنەران

10 تشرینی یەکەم 2023