سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵەی هاورێیەتی پەرلەمانی عێراقی کۆری دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی کۆمەڵەی هاورێیەتی پەرلەمانی عێراقی کۆری، بە سەرۆکایەتی بەرێز هان بیونگ دو.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و کارا کردنی لیژنەکانی هاورێیەتی و هاریکاری نێوان پەرلەمانی عێراق و کۆریا کرا، لەگەڵ هاریکاری لە چەند بوارێکدا لە نێویاندا ئابوری و وەبەرهێنان و نەهێشتنی بەربەستی بەردەم ئەو پرۆژانەی گەشەپێدان و بەرژەوەندی هەردوو وڵات بەدیدێنن.
هەر لە دیدارەکە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
18 ئایار 2023