دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکایەتی کۆبونەوەی لیژنەی دارایی دەکات و، داوادەکات بەپەلە بکەن لە تەواوکردنی گفتوگۆکان و ئامادەکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ دەنگدان

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق٫ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 18\5\2023, سەرۆکایەتی کۆبونەوەی لیژنەی دارایی کرد، بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە.

بەڕێزی داوایکرد پەلەبکرێت لە تەواوکردنی گفتوگۆکانی سەرجەم ماددەکانی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2025,2024,2023 و ئامادەکردنی یاساکە بۆ دەنگدان.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا هەوڵی بەردەوامی لیژنەکەی بەرزنرخاند لەپێناو پەسەندکردنی ئەم یاسا گرنگە، که سەرجەم ڕۆڵەکانی گەلەکەمان چاوەڕوانی دەکەن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنج شەممە 18ی ئایاری 2023