جێگری یەكەم: ئەنجومەنی نوێنەران جدیە لە پشتیوانیكردنی كەرتی بانكیی و دارایی بەتەواوی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی لەڕووی یاسادانان و چاودێرییەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد” بانكی رافیدەین دێرینترین بانكەكان لەوڵات كە هاوشانی دامەزراوە جیاوازەكانمان, وڵاتەكەمانی خستووەتە پێش زۆرێك لەوڵاتان و ئیلهامیان لە ئەزمونی عێراق وەرگرتووە بۆ بنیادنانی ئەزمونیان”.
مەندەلاوی, لەوتەیەكدا كە لەمیانی ئاهەنگێك لەبەغداد پێشكەشیكردو بەبۆنەی یادی دامەزراندنی “بانكی رافیدەین” بەڕێوەچوو, رایگەیاند: هیوادارین رافیدەین و بانكەكانی تر, كە خاوەنی پسپۆڕی و مێژویەكی درێژن, بگەنەوە پێگەی پێشەنگی خۆیان, لەڕێی پلانی زانستی و ستراتیجی وردەوە.
وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران جدیە لەپشیوانیكردنی كەرتی بانكی و دارایی بەتەواوی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی لەڕووی یاسادانان و چادێرییەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٥/١٩