سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی روسیا دەکات

محەممەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ دووشەممە؍ پێشوازی کرد لە بەرێز سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکە تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و دەروازەکانی هاریکاری لە چەند بوارێکدا کرا لە نێویاندا بواری ئاسایشی خۆراک و ریشەکێش کردنی تیرۆر.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانی دیدارەکە جەختی کردەوە کە عێراق پەرۆشە بۆ بەرداوامی پەیوەندی لەگەڵ دۆستەکانی و هەوڵی زیاتر لەرێی دامەزراوەکانی یاسادانان کە نوێنەری گەلانن بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایشی جیهان.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی روسیا خواستی وڵاتەکەی خستەروو بۆ بەردەوامی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و هاریکاری لەسەرجەم بوارەکان هاوکات بەرێز لافرۆڤ سڵاوی سەرۆکی ئەنجومەنی دۆمای روسی گەیاندە بەرێزیان و دوبارە بانگهێشتی کرد تا سەردانی روسیا بکات بەرێزیشیان بەڵێنیدا لە نزیکترین کاتدا ئەو بانگهێشتە جێبەجێ بکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
6 شوبات 2023