دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌كات، داواش له‌رێكخراوی فریاگوزاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هاوكار و پشتیوانیان بێت
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی پرسه و سه‌ره‌خۆشیدا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ده‌ربڕی بۆ كه‌سوكاری قوربانیانی كاره‌ساتی بومەلەرزەکەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوشه‌ممه 6/2/2023 كه ویلایه‌ت و شاره‌كانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌سه‌ر سنووری سوریای گرته‌وه‌و، به‌داخه‌وه كه بووه هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س و برینداربوونی هه‌زاران كه‌سی نیشته‌جێی ئه‌وناوچانه.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا هاوخه‌می خۆی بۆ گه‌لی توركیا و سوریا ده‌ربڕی و داواشی له رێكخراوه فریاگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، پشتیوانی و هاوكاری به‌په‌له‌یان بكه‌ن .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیوای چاكبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی بۆ به‌ركه‌وتوان و برینداران خواست، لەگەڵ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه روخاوه‌كانی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا گیریان خواردووه .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دوشه‌ممه 6 ی كانونی دوه‌می 2023