‎ لیژنەی دارایی پێشوازی لە شاندێكی بانکی جیهانی دەكات

‎ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی په‌رله‌مانتار عەتوان عەتوانی و بەئامادەبوونی جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنە په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د مەزهەر، ڕۆژی یەکشەممە 5/ 2 / 2023، پێشوازیكرد لە بەڕێز ریچارد عه‌بدولنور، جێنس کریستنسن، وینستۆن کولی و سەلام مەعروف، بۆ تاوتوێكردنی‌ ‎ئامادەکردنی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 و پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکان لە ڕێگەی دابینکردنی ئاسانکاری بۆ پێدانی قەرز بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
‎لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، لیژنەی دارایی بەخێرهاتنی شاندەکەیان کردو خۆشحاڵیی خۆیان بە سەرکەوتنی هاوکاری هاوبەش دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرده‌وه‌و پەرۆشیی خۆی‌ پێشاندا بۆ خێراکردنی ئاڵوگۆڕی ڕاوێژی دارایی ‎بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم تیمی ئامادەکاری بودجە.
لیژنە ئەوەشی خستەڕوو کە سورە لەسەر ئەوەی کە بازدانێکی کوالیتی لەو بوارەدا ئەنجام بدرێت و سەرجەم پڕۆژەکان بەپێی دیدێکی هاوبەش و پێویستی ئامادەکردنی خوێندنەوەیەكی گشتگیر لەسەر ئامادەکردنی بودجەو ئەمەش بە كردنەوەی وۆرکشۆپ و ئامادەکاری بۆ بودجەی داهاتوو.
‎له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ بانکی جیهانی سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەیان کردو جەختیان لەسەر گرنگی کارکردن لەگەڵ لیژنەی پەرلەمان و مامەڵەکردن لەگەڵ لایەنە یاسادانانەکان کرده‌وه‌ بۆ ‎دابینکردنی پشتیوانی و ئاسانکاری بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی كه‌ پەیڕەو دەکرێن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پێویستی پشتیوانی هاوبەش لەهەموو سێکتەرەکانداو ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پشتیوانی كردنی تواناسازی ‎پەرلەمانتاران و ستاف و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان ‎لەڕێگەی كردنەوەی وۆرکشۆپ.
لەلایەکی ترەوە لیژنەی دارایی لەگەڵ شاندی‌ میوان گفتوگۆی چۆنیه‌تی‌ برەوپێدانی یاسای پاراستنی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران كرد.

‎فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٢/٥