لەمیانی پێشوازیكردنی لەجێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی پاكستان.. مەندەلاوی داوای چالاككردنی ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكان و زیادكردنی قەبارەی هاوكاری پەرلەمانیی و ئابوری لەگەڵ پاكستان دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لەنوسینگەكەی پێشوازیكرد لە بەڕێز (میرزا محەمەد ئەفرایدی) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پیرانی پاكستان و شاندێكی یاوەری.
لەدیدارێكدا جەخت لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەنێوان هەردوو وڵات كرا, لەو پرسانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
جێگری یەكەم, ئاماژەی بە قوڵی ئەو پەیوەندییە مێژوییە كرد كە هەردوو وڵات پێكەوە دەبەستێت, داواشیكرد پەلەبكرێت لەجێبەجێكردنی ڕێككەوتن و لێكگەیشتنە هاوبەشەكان و, هاوكاریكردن لەكەرتی گەشتوگوزاری ئاینی, لەڕێی ئاسانكاریكردن بۆ زیارەتكارانی پاكستانی بۆ مەزارگە پیرۆزەكان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٢/٦