سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەکشەممە پێشوازی کرد لە بەرێز مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی ئێستای وڵات.
لە میانی دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆر کرا و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەکان و پەرلەمان کرا، لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانیەکان لە چوارچێوەی ئەو پێشنیارەی بەرێز کازمی پێشکەشی کردبوو؛ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا و چارەسەرکردنی؛ لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق.
هەردولاش لەمیانی دیدارەکە بۆچونی هاوبەشیان خستەڕوو بۆ پتەوکردنی رێرەوی دەستوری و یاسایی، کە بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە پێشینەبێت، ئەنجامەکانیش لەبەرچاوبگیرێن کە گوزارشتی ڕاستەقینە لە ئیرادەی گەلی عێراق و خواستەکانی بکات لە پاستنی ئاسایش و سەقامگیری.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
7 ئاب 2022