دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د به‌شداری كاره‌كانی كۆنگره‌ی گشتی 14 چوارده‌هه‌مینی ده‌سته‌ی باڵای ناوه‌ندی لالشی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی دەکات و، پیرۆزبایی له‌ئه‌ندامه نوێیه‌كانی ده‌سته‌كه‌ش ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌سایه‌تییه حكومی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئایینی و رۆشنبیری و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌شداری ڕێوڕه‌سمی كۆنگره‌ی گشتی 14 هه‌مینی ده‌سته‌ی باڵای ناوه‌ندی لالشی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرد ، كه‌له هۆڵی ( محه‌ممه‌د عارف جزیری ) له‌پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو ، هاوكات كه‌سایه‌تییە كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی ئێزیدیی لەناوچه جیاجیاكانی ئێزیدییه‌كان و نزیكه‌ی 400 چوارسه‌د نوێنه‌ری ناوه‌نده‌كان و لق ونوسینگه‌كانی لالش ئاماده‌بوون .
له‌كۆتایی كاره‌كانی كۆنگره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی له‌لیسته نوێیه‌كه‌یان کرد به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌عید جه‌ردۆ و ئه‌ندامه نوێكانی ده‌سته‌ی باڵا كه كاره‌كانیان تا سێ ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوکات ئاماژه‌یشیدا به‌گرنگی رۆڵی ناوه‌ندی لالشی رۆشنبیری و كه‌لتوری له‌سه‌رئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و، ناساندنی ڕەگ و بنچینەی ئایینی ئێزییدی و بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌ی نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
6 ی ئابی 2022