دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د له‌نوسینگه‌كه‌ی له شاری كه‌ركوك به‌رده‌وامه له‌پێشوازیكردنی هاووڵاتیان و گوێگرتن لە سكاڵاکانیان و به‌ده‌مەوەچونی داواكانیان، به‌ڵێنیش دەدات لە به‌دواداچونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاڕاسته‌کردنی نوسراو بۆ فه‌رمانگه حكومییه‌كان
لەپەرۆشی بۆ به‌دواداچونی كاروباری هاووڵاتیان و گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه له‌پێشوازیكردن لەهاووڵاتیانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی پارێزگه‌ی كه‌ركوك، له‌ڕێی نوسینگه خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی لەناو جەرگەی شارەکە.
به‌ڕێزیان گوێبیستی كێشه‌و خەمەکانی هاوڵاتیان بوو، لەژماره‌یه‌كی بەرچاوی سكاڵاكانیانی کۆڵییەوە کە په‌یوه‌ستن بە ژیانی رۆژانه‌یان، به‌ڵێنیشیدا نوسراو ئاڕاسته‌ی فه‌رمانگه حكومییه‌كان بكات بۆ ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌کانیان دور لەڕۆتینات، وێڕای به‌دواداچوونی مه‌یدانی بۆ خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان لە سه‌رتاسه‌ری كه‌ركوك، له‌سه‌روشیانه‌وه، ئاو وكاره‌با .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوارشه‌ممه 10 ی ئابی 2022