زاملی چاوی به خێزانی شه‌هیده توركمانه‌كانی خه‌ڵكی “تازه‌و به‌شیر” ده‌كه‌وێت و لایه‌نه ئه‌منییه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پاراستنی ئه‌و دو ناوچه‌یه راده‌سپێرێت
رۆژی پێنجشه‌ممه 2ی حوزه‌یرانی 2022 حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چاوی كه‌وت به خێزانی شه‌هیده توركمانه‌كانی خه‌ڵكی “تازه‌و به‌شیر” به ئاماده‌بونی به‌ڕێز په‌رله‌مانتار، ئه‌رشه‌د ساڵحی.
جێگری یه‌كه‌م، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی راسپارد ئه‌و دو ناوچه‌یه بپارێزن و له‌هۆكاری دوباره‌بونه‌وه‌ی پێشێلكارییه ئه‌منییه‌كان تێیاندا بكۆڵنه‌وه، كه دواترینیان چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رویدا‌و ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی سیڤیلی بێ‌تاوان بونه قوربانی و به‌رهه‌می گه‌نم و ئامێره كشتوكاڵییه‌كانیان سوتێنران.
به‌ڕێز زاملی داواشیكرد له به‌ڕێز مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان لێپێچینه‌وه بكات و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان و ئه‌و كه‌رته سه‌ربازییه كه‌مته‌رخه‌مانه بگۆڕێت، كه ئه‌ركی پاراستنی باشوری به‌شیریان له ئه‌ستۆدایه‌و روداوه‌كه تێیدا رویداوه.
رێكاره ئه‌منییه‌كانیش له‌و ناوچانه‌دا توندبكرێنه‌وه كه شلوشۆڵن و هه‌ڵوه‌سته‌ش له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی و ته‌ندروستی و ئابوری بكرێت تێیاندا.
داواشیكرد په‌له بكرێت له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و پلانێكی ریشه‌یی بۆ كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانیان دابنرێت، كه به‌هۆی دوباره‌بونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانه‌وه روده‌ده‌ن و دۆسیه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن رژێمی پێشوه‌وه یه‌كلابكرێنه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/٢