ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی پێشنیاری یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 31/5/2022 له ده‌یه‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 250 په‌رله‌مانتار، تاوتوێی پێشنیاری یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدانی كرد.
ئه‌نجومه‌ن له چوارچێوه‌ی خشته‌ی كاره‌كانیدا كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك هێناو تاوتوێی پێشنیاری یاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گه‌شه‌پێدانی كرد.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن داوایان كرد ده‌رگای منافه‌سه بۆ كۆمپانیاكانی بواری دابینكردنی بڕگه‌كانی پسوله‌ی خۆراك بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها داواكرا كه به‌شی هه‌رێم له‌ناو یاساكه‌دا بچه‌سپێندرێت، له گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی سروشت و چۆنیه‌تی پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی بێكاری و پاڵپشتیكردنی پیشه‌سازییه‌كانی بواری خۆراك و ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی.
له كۆتاییدا دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
31/5/2022