دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەگەڵ هەلَسورِيَنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربیجان تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چالاککردنی یاداشتنامەكانی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست دەکات
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/6/2022 لە نوسینگه‌ی تایبەتی خۆی لەبەغداد، له‌گه‌ڵ نه‌سیر مامیدۆڤ هەلَسورِيَنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربیجان تاوتوێی پته‌وكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی قەبارەی هاوکاری رۆشنبیری و ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستی كرد، وێڕای گرنگی چالاككردنی کەرتی گەشتیاری و خستنه‌گه‌ڕی تواناكان بۆ زیاره‌تكردنی مەزارگە ئایینییە پیرۆزەکان و شوێنەوارە دێرینه‌كانی عێراق.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا له‌میانی وته‌كانیدا، ستایشی هەڵوێستی نه‌گۆڕ و ئه‌رێنی كۆماری ئازەربیجانی كرد به‌رانبه‌ر گه‌لی عێراق، بە تایبەت كە په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و رۆشنبیری هاوبه‌ش له‌نێوان هەردوو گه‌لدا هه‌یه،
ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وامه له‌ئه‌رك و كاره‌كانی و لیژنه هه‌میشه‌یی و لاوه‌كییه‌كانی پێكهێناوه و لیژنه‌ی دۆستایه‌تیش پێكده‌هێنن به‌مه‌به‌ستی بەردەوامیدان بە پەیوەندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی برا و دۆست و ئاڵوگۆڕی سه‌ردانيكردنى هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی له‌سه‌رئاستی شانده سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كان.
لای خۆیه‌وه، مامیدۆڤ خۆشحاڵبوو به‌و دیدار‌و پێشوازییه‌گه‌رمه و هیوای خواست جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ركه‌وتووبێت لە جێبەجێكردنی كاره‌كانیدا، ته‌ئكیدیشی لەپەرۆشی كۆماری ئازەربیجان كردەوە بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییە دووقۆڵییەكان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان و، پشتیوانیكردنی سه‌قامگیری و بوژاندنه‌وه‌ی عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنجشەممە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢