بەیاننامەی لیژنەی شەهیدانی پەرلەمان لەیادی شەهیدكردنی محەمەد محەمەد سادق ئەلسەدر(خودا نهێنییەكانی پاك و بێگەرد بكات)لەگەڵ هەردوو كوڕە پاك و بێگەردەكەی

بسم الله الرحمن الرحیم

{ مِنَ الْمُۆْمِنِینَ ڕجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَڵیْهِ فَمِنهُمْ مَن قَچَی‌ ‏نَحْبَهُ وَمِنهُمْ مَن ێنْتَڤِرُ‏ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلاً }‏
صدق الله العلی العڤیم
ئەمڕۆ یادی بە ئازاری كارەساتی شەهیدكردنی ئایەتوڵای مەزن بەڕێز محەمەد محەمەد سادق ئەلسەدر(سڵاو لێ بێت) لەگەڵ هەردوو كوڕە پاك و بێگەردەكەی، كە ڕێبازەكان بووە پەیڕەوێكی ڕاست و دروست بۆ تێكۆشان و ململانێی دكتاتۆرییەت و ستەمكاری و خۆی كردە قوربانی لەڕێگای چەسپاندنی ڕێبازی ئیسلام و سەرخستنی، بۆ ئەوەی ببێتە ڕوناكەرەوەی ڕێگای هێزە خێرخوازەكان لە هەوڵەكانیان بۆ چەسپاندنی بەها ئیسلامی و ئینسانییەكان و بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئازادی و ژیانی شەرەفمەندانە.

زیندوكردنەوەی یادی شەهیدكردنی ئەلسەدر گوزارشتە لە وەفاداری گەلان بۆ خوێنی پاكیان كە بەشداربوو لە كۆتایهێنان بە ستەمكاران و بەدەستهێنانی سەركەوتن بەسەر دیكتاتۆری قێزەون كە خراپەكاری لەسەر زەوی ئەنجامدا.

لەكاتێكدا سەرەخۆشی لەخۆمان و كەسوكارو گەلەكەمان و سەماحەتی بەڕێز موقتەدا ئەلسەدر دەكەین بەبۆنەی یادی شەهیدبونی بەڕێز محەمەد محەمەد سادق ئەلسەدر، تەئكید لە وابەستەبونمان دەكەینەوە بە داواكەی بۆ یەكخستنی ئومەتی ئیسلامی و وەستان لەگەڵ ڕۆڵەكانی گەلی عێراق، تەئكیدیش لەسەر وابەستەبون بەو بنەمایانە دەكەینەوە كە شەهیدی سەدر بەخوێنی پاكی خۆی ڕەنگڕێژی كردووە، تاببێتە مەشخەڵێك هەموان ڕێنونی بكات و دژایەتی هێزە شەڕخوازەكان و گروپەكانی داعشی تیرۆرست و پاشماوەكانی بەعسی لەناچوو بكات، كە شەهیدی سەدر خۆی بەختكرد لەپێناو نەهێشتنی ستەم و زۆردارییەكانی لەسەر گەلی عێراق.

ئەمڕۆ كە ئێمە یادی ئەو كارەساتە دەكەینەوە، ئیلهام لە بەهاكانی ئازایەتی و خۆڕاگری و ڕۆیشتن لەسەر ڕێگای هەق و پیشكەشكردنی باجی قورسی قوربانیدان بەگیانی لێوە وەردەگرین، لەپێناو پێداگریكردن لەسەر بنەماكان.
سڵاوت لێبێت ئەی شەهیدی سەدر، ئەو ڕۆژەی لەدایك بویت و ئەو ڕۆژەی شەهیدبویت و ئەو ڕۆژەی زیندوو دەكرێیتەوە، سڵاویش لەهەردوو كوڕە بێگەردەكەت و لەشەهیدە پاڵەوانەكانی عێراق، ئەوانەی شەهیدبون كاتێك بەرگریان لەخاك و پیرۆزییەكان و بەها پیڕۆزەكانی ئیسلام دەكرد.

لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانە سیاسییەكانی پەرلەمان

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
2/6/2022