زاملی سەرۆکایەتی ده‌ستپێكی کۆبونەوەكانی پێنج لیژنەی پەرلەمانی كرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکانی به تەمەن و راگه‌یاندنی ده‌ستكردن به ئه‌ركه‌كانی یاسادانان و چاودێریکردنیان
یەکشەممە 15ی ئایاری 2022، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، حاکم زاملی، سەرپەرشتی ده‌ستپێكی کۆبونەوەکانی لیژنەی (شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی، ئاسایش و بەرگری، نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان، مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان و بوژانه‌وه)ی كرد به مه‌به‌ستی هەڵبژاردنی سەرۆکانی به‌تەمەن و جێگرەکان بۆیان بەشێوەیەکی کاتی له‌گه‌ڵ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردنیان و ئاراستەکردنییان بۆ پێویستی لەبەرچاوگرتنی ئەندامانی پەرلەمان له تایبه‌تمه‌ندێتی لیژنەکان و ئاراسته‌كردنی گوتاره ره‌سمییه‌كان و میوانداریكردن و کارکردن بەپێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی ئەنجومەن.
لە میانی سەرۆکایەتی كۆبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان، زاملی جەختی لەوە کردەوە، کە دامەزراوە ئەمنییەکان پێویستیان بە سیستەمێکی یاسایی هەیە پاڵپشتی کارەکانیان بكات، له‌په‌نای گرنگی هەمواركردنی پێویستی ژمارەیەک یاسای پەیوەندیدار، وەک یاسای ماددە هۆشبەرەکان، ئه‌ویش بەهۆی مەترسییه‌كه‌ی و ته‌شه‌نه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی بەرفراوان لەناو کۆمەڵگادا، دواتر پەرلەمانتار خالید ئەلعوبەیدی، وه‌ك سه‌رۆكی به ته‌مه‌ن بۆ لیژنه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
جێگری یه‌كه‌م، له كۆبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكردنی لیژنه‌ی نه‌وت و غازی ڕایگه‌یاند، كه‌رتی نه‌وت و گاز پێویستی به دیدێكی ستراتیژی ڕون و كاریگه‌ر و تۆكمه هه‌یه، كه له داڕشتنی یاساكانه‌وه ده‌ستپێبكات؛ له گرنگترینی ئه‌و یاسایانه‌ش (نه‌وت و غاز)ه، به‌گه‌ڕخستن و پەرەپێدانی دامەزراوەکان و کێڵگەکان و ئامێرە نەوتییەکان، پێداچونەوە بە مۆڵەته‌كان، له‌گه‌ڵ كاركردن له‌سه‌ر هه‌ر شتێك پێگەی عێراق له بازاڕه‌كانی نه‌وتدا به‌هێز بكات، دواتر “یەحیا ئەلعیساوی” وەک سەرۆکی به ته‌مه‌نی لیژنه‌كه هەڵبژێردرا.
زاملی له دانیشتنی ده‌ستپێكی لیژنەی وەبەرهێنان و بوژانه‌وه، جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە لە قۆناغی داهاتودا کاری زۆری لەسەرە، پێویستی به ڕێکخستنەوە و ڕاستکردنەوە و چاودێریکردنی پرۆسەی وەبەرهێنان لە وڵات‌دا هەیە، له‌گه‌ڵ هاندانی وەبەرهێنەران و دروستکردنی ژینگەیەکی سەرنجڕاكێش بۆیان.
لە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنه‌ی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی-شدا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماژەی بە تایبەتمەندی لیژنه‌كه كرد به‌وپێیه‌ی چاودێریكردنی به‌ڕێزترین چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر شانه، داواشیكرد چارەسەری ئەو دۆسیانه بكرێن کە پەیوەندییان بە گۆڕە بەکۆمەڵەکانەوە هەیە، دواتر پەرلەمانتار “ئەحمەد ئەلجبوری” وەک سەرۆکی به ته‌مه‌نی لیژنه‌كه هەڵبژێردرا.
حاكم زاملی له میانی كۆبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكی لیژنەی مافی مرۆڤ-یشدا داوایكرد، په‌له بکرێت لە كۆتاییهێنان به کاندیدکردنی ئەندامانی نوێی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە بدرێت کە پشتگیری لە پێویستییەکانی هاوڵاتیانی عێراقی ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌وانه ئەرکگه‌لێكن پێویسته جێبه‌جێ بكرێن، دواتر پەرلەمانتار “ئەرشه‌د ساڵحی” وەک سەرۆکی به ته‌مه‌نی لیژنه‌كه هەڵبژێردرا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
5/15/2022