بەیاننامەی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان

ئەمڕۆ ساڵیادی ڕۆژی نیشتمانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان دەكەینەوە كە 16/5ی هەموو ساڵێكە، ئەو ڕۆژەیە تیایدا یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵ دوای ڕوخاندنی رژێمی بەعسی گۆڕ بەگۆر هەڵدرایەوە، ئەو رژێمەی زۆرێك لە ڕۆڵەكانی بە ستەمكاری لەناوبردو دەستدریژی كردە سەر قەدەغەكراوەكانی مرۆڤ لەرێی لە سێدارەدان و بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی یاخود پرۆسەكانی ئەنفال و زیندەبەچاڵ كردنی هاونیشتمانیان بە زیندویی لە گۆڕی بە كۆمەڵدا لەساتەوەختی سەركوتكردنی ڕاپەرینی شەعبانییە لە ناوڕاست و باشورو باكوری وڵاتەكە خۆشەویستەكەمان لە ساڵی 1991دا.
ئەمڕۆ كە ئێمە یادی رۆژی نیشتمانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان دەكەینەوە، یادەوەری ئەو قەسابخانە وەحشییەو مامەڵەیە دێتەوە یادمان كە لەلایەن پیاوەكانی رژێمی لەناوچوەوە ئەنجامدران كە مرۆڤایەتی ئارەقی شەرمەزاری لە ئاستیدا دەڕژێ و سەرەكان لەشەمەزاری و وەحشیگەری ئەو تاوانانەدا نەوی دەبن، دیمەنێك چاوی عێراقییەكان و مرۆڤایەتی ئاشنای نەبووە بە تایبەت كاتیك دەبینێت ژن و منداڵ و پیرو گەنجان لاشەی كەڵكەكراون لەسەریەك، دایكێك منداڵەكەی لەباوەشگرتووە، گەنجان لەتەمەنی گوڵدا لاشەیان تێكەڵاوی یەكبووە بەدەستبەستراوی و چەندین دیمەنی تر كە زۆرێك پێشبینی وەحشیگەری لەوشێوەیەی نەكردووە.
بەداخەوە ئەو كارەسات و تاوانانە دوای ڕوخانی بەعسی گۆڕبەگۆڕیش كۆتاینەهات، بەڵكو پاشماوەكانی و درێژكراوەی تاوانەكانی كە چەتە تەكفیرییە ئیرهابییەكانی داعش نوێنەراتی دەكەن هەمان كرداری قێزەونیان دژی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان ئەنجامدا.
ژمارەیەكی زۆر گۆڕی بەكۆمەڵمان ئاشكراكرد كە بێگوناهی تیاد نێژرابوو بە هەمان شێوازو گیانی تاوانكاری كە بەهۆیەوە ڕۆڵكانی گەلەكەمان لەتەواوی نەتەوەو مەزهەب و پێكهاتەی جیاواز بوونە قوربانی تەنها لەبەر ئەوەی رەتیانكردەوە ملكەچی تیرۆری داعشی تەكفیری بن چونكە عاشقی نیشتمان و ئازادی و مرۆڤایەتی بوون.
بەم بۆنەیەوە هانی دامەزراوەی شەهیدان دەدەین پەلەبكەن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەلەكانی تایبەت بە قوربانیانی تاوانەكانی رژێمی یەعس و داعشی تیرۆرست بە تایبەت لە پارێزگاكانمان و ناوچە ئازادكراوەكانمان لە چەتەكانی داعش و بۆ نمونە تەنها كورتنەكرێتەوە لە گۆڕەكانی ئەلخفسەو بادوش و سبایكر و غەیری ئەوانە، بۆ زانینی چارەنوسی ڕۆلەكانمان كە خانەوادەكانیان لە ساتەوەختی چاوەروانی و هیوادا دەژین بۆ زانینی چارەنوسیان.
دواش لەوەزارەتی دارایی دەكەین پارەی پێویست تەرخانبكات بۆ ئاسانكردنی كاری دامەزراوەی شەهیدان لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەلەكان و قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال و بۆردومانی كیمیاوی و هەموو ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە لەسەردەستی رژیمی بەعسی لەناوچوو، هەروەها داوا لەلایەنە حكومییە پەیوەندیدارەكان دەكەین هەوڵی جدی بدەن بۆ ئاشكراكردنی ئەو تاوانانە لەڕێی كاری هونەری و سینەمایی و پرۆگرامەكانی خوێندن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری و كۆمپانیای هونەری و كەناڵە ئاسمانییەكان، وێرای دانانی پەیكەری یادەوەری، هەروەها هانی وەزارەتی دەرەوە دەدەین بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی پرسی گۆڕە بە كۆمەلەكان و ئاشكراكردنی قێزەونی ئەو تاوانانەی رژێمی بەعس و تیرۆر ئەنجامیانداوە لەسەرجەم نێوەندە نیودەوڵەتییەكان و، ئیمزاكردنی رێككەوتنی نێودەولەتی بۆ پشتیوانی و بەدەستهینانی شارەزایی لەو وڵاتانەی كە خاوەنی شارەزایین لە گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا، دواش لە سەرۆكایەتی كۆمارو حكومەت دەكەین فەرمانە دەركراوەكانی لەسێدارەدان دژ بە تاوانكاران و تیرۆرستان جێبەجیبكات ئەوانەی حوكمی كۆتاییان وەرگرتووە بۆ ئینسافكردنی شەهیدەكان و كەسوكارییان و بەدیهێنانی دادپەروەری كە دەستورو یاسا زامنیكردووە.

ڕەحمەت و نەمری بۆ شەهیدانی گۆڕ بە كۆمەڵەكان
ڕحمەت و نەمری بۆ تەواوی شەهیدانی عێراق

لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
16/5/2022