لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنه‌وه‌ تاوتوێی یەکایەتی یاساکان ودۆسیەکانی خزمەتگوزاری لەبەغداو پارێزگاکاندا دەکات

لیژنەی خزمەتگوزاری وئاوەدانی کۆبوونەوەیەکی بەست بە سەرۆکایەتی سەرۆکی‌ بە تەمەن پەڕلەمانتارمەحما خەلیل و ئامادەبوونی ‌ئەندامەکانی ڕۆژی سێشەممە١٧/٥/٢٠٢٢.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەکە گوێبیستی‌ پێشنیارەکانی ئەندامانی لیژنەکە بوو سەبارەت بە دۆسیەکانی خزمەتگووزاری لە بەغداو پارێزگاکاندا، وەگفتگۆکردن لە سەرمیکانیزمی کارو ئەرکەکەی ویەکایەتی یاساکان، وە ڕێکخستنی خشتەیەکی هەفتانە بۆ کۆبوونەوەكانی‌ داهاتوو.

هەروەها بڕیاریدا کۆبوونەوەیەک لەڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا ببه‌ستێت، بۆ تاوتوێکردنی سیستەمی ناوخۆیی وە دابەشکردنی لیژنە لاوەکیەکان، وەسەردانە ڕاستەوخۆکان بۆ پڕۆژە دواکەوتووەکان، وەدانانی بەرنامە بۆ بناغەو هەنگاوە بەکارەکان بۆ لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە، جگە لە گفتوگۆکردن لە سەر کردنەوەی نووسینگەکانی ڵیژنە لەهەموولایەکی عێراقدا بۆ ڕاستکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری و خزمەتگوزاری و خزمەتکردنی هاوڵاتی وبەرژەوەندی گشتی.

 

فەرمانگەی ڕاگەیاندن

ئەنجومەنی نوێنەران

١٧/٥/٢٠٢٢