زاملی داوا له فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان ده‌كات پاڵێوڕاوه‌كانیان بۆ لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن له گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنی شاره‌زایی و پسپۆڕی له كاتی دیاریكردندا
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/2/2022، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكاندا كرد.
له كۆبونه‌وكه‌دا تاوتوێی بابه‌تی دیاریكردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان كرا، به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به كاره‌كانی یاسادانان و چاودێری به‌پێی ده‌ستورو په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زاملی داوای له سه‌رۆك فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان كرد كه له ئه‌مڕۆه كار بكه‌ن بۆ ئاماده‌كردن و ڕاده‌ستكردنی لیستی پاڵێوڕاوه‌كانیان به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن، و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ڕه‌چاوكردنی شاره‌زایی و پسپۆڕی له كاتی دیاریكردندا به‌مه‌به‌ستی كاراكردن و چالاككردنی لایه‌نی یاسادانان و چاودێری.
هه‌روه‌ها زاملی دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوره له‌سه‌ر كاراكردنی ڕێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی ئاماده‌نه‌بونی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان له دانیشتنه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌ن و كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/8