زاملی: قۆناغی چاكسازی ده‌ستیپێكردو به‌رده‌وام ده‌بێت تا لادانی گه‌نده‌ڵكاران له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/2/2022، له نوسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی به‌ڕێز رافل یاسین خوزه‌یر كرد.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی ڕۆڵی دیوانی چاودێری له بواری چاودێریكردندا كرا‌و تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌و ده‌زگایه‌و لێهاتوویی فه‌رمانبه‌ره‌كانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێویسته كاری دیوانی چاودێری دارایی به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت و دوور بێت له كاریگه‌ری ده‌ره‌كی و تاكه‌كه‌سی و حیزبی، دووپاتیشیكرده‌وه كه قۆناغی چاكسازی ده‌ستیپێكردو ناوه‌ستێت تا لادانی گه‌نده‌ڵكاران له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌مو ئاسانكاریه‌كی پێویست بۆ كاری چاودێری دارایی و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نی و پیشه‌یی ده‌زگاكه.
هه‌روه‌ها زاملی گوتی كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه په‌رله‌مانیه‌كان به وردی چاودێری ڕاپۆرته‌كانی دیوانی چاودێری دارایی ده‌كه‌ن و داوای زیادكردنی هه‌ماهه‌نگی كرد له نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه چاودێرییه‌كان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/