دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری بازرگانی وكشتوكاڵ جه‌ختیكرده‌وه كه‌پارێزگاری له‌ئاستی ئاسایشی خۆراك بكرێت ، وبتوانرێت شایسته‌داراییه‌كانی جوتیاران له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتحادی 2022 دا جێی بكرێته‌وه
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/2/2022 له‌هۆڵی ده‌ستووری په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیرانی بازرگانی دكتۆر عه‌لا‌و ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری و وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌ندازیار موحه‌ممه‌د ئه‌لخه‌فاجی وژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مان وبه‌ئاماده‌بوونی داواكاری میواندارییه‌كه په‌رله‌مانتار حه‌یده‌ر ئه‌لشه‌مخی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجامدرا ،له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ئه‌وبابه‌ت و كێشانه‌كرا كه‌ڕوبه‌ڕوی كه‌رتی بازرگانی وكشتوكاڵ ده‌بێته‌وه و ڕێگه‌چاره‌ش بۆ لابردنی كێشه‌و گرفته‌كان بدۆزرێته‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری كشتوكاڵی و ئه‌وماددانه‌ی له فۆرمی خۆراكدایه و سه‌به‌ته‌ی خۆراكیش بۆخێزانه هه‌ژاره‌كان دابینبكرێت وهه‌روه‌ها گه‌یاندنی مادده خۆراكییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ خێوه‌تی ئاواره‌كان .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌میانه‌ی وته‌كانیدا بایه‌خیدا به‌پاراستنی ئاسته‌كانی ئاسایشی خۆراك له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، و كێشه‌كانی هه‌ردوو كه‌رتی بازرگانی وكشتوكاڵی به‌یاسا ده‌ركردنی یاسای پێویست چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه‌پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌وكێشانه بكرێت كه په‌یوه‌سه‌ته به‌ناكۆكی موڵكدارێتی ودۆسی زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌رزه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان وده‌ستبه‌سه‌راگرتنیان له‌ژماره‌یه‌ك پارێزگاكانی عیراقدا وتيشى هه‌وڵبدرێت شایسته‌داراییه‌كانی جوتیارانی كوردستان و پارێزگاكانی تری عیراق كه‌هی ساڵانی پێشووه له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ساڵی 2022 دا جێیبكرێته‌وه له‌ڕێی گواستنه‌وه و ده‌رگاكانی سه‌رفكردن ، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیشی گوێبیستی ڕا وبۆچونی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان بوو وێڕای ئه‌وانه‌ش كار‌و چالاكی وه‌زاره‌ته‌كان بۆپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاوڵاتیان خرایه‌ڕوو .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
سێشه‌ممه 8 ی شوباتی 2022