زاملی به‌هۆی شه‌هیدبوونی چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای وڵات له ناوچه‌ی عوزێمی سه‌ر به پارێزگای دیالا سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق ده‌كات
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21/1/2021 له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق كرد به‌هۆی شه‌هیدبوونی چه‌ند سه‌ربازێكی فیرقه‌ی یه‌كه‌می سوپای عیراق له ناوچه‌ی عوزێمی سه‌ر به پارێزگای دیالاو داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڕێز موسته‌فا كازمی كرد كه هێزی ئاسایشی زیاتر بجوڵێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بكرێته سه‌ر هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی كه باری ئارامی تێیدا سسته‌و ڕایگه‌یاند كه به‌رده‌وامی حاڵه‌تی كۆنتڕۆڵنه‌كردنی سنوره‌كانی وڵاتانی دراوسێ هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ به‌هێزبوونی تیرۆریستان.
هه‌روه‌ها جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته ئه‌م ساڵه ببێته ساڵی ڕاگه‌یاندنی مردنی هه‌مو ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان و داروده‌سته‌كانیان له عیراقدا، دووپاتیشیكرده‌وه كه پێویسته وه‌ڵامدانه‌وه له ئاستی قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كه بێت و ته‌نها شه‌رمه‌زاركردن و ئیدانه‌كردن نه‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له گه‌ڵ وڵاتی سوریا كرده‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بونه‌وه‌ی حاڵه‌تی هه‌ڵاتنی هه‌زاران زیندانی له گرتوخانه‌كاندا، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له گرتوخانه‌كانی سوریا ڕویدا.
له كۆتاییدا زاملی داوای له خوای گه‌وره كرد شه‌هیدانی عیراق به یه‌هه‌شتی خۆی شاد بكات و بریندارانیش به‌زوترین كات چاك بكاته‌وه‌و هیوای خواست كه ئاسایش وئارامی له هه‌مو ناوچه‌كانی وڵات‌دا به‌رقه‌راربێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
به‌ڕێز حاكم زاملی
٢٠٢٢/١/٢١