جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ بریكاری‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ رێگه‌چاره‌ی‌ پته‌وكردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌شی‌ ده‌زگاكاتی‌ ده‌وڵه‌ت له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ هاوڵاتیاندا تاوتوێده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/1/2022دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌به‌غدا پێشوازی‌ له‌ دكتۆر موحه‌ممه‌د ساڵح بریكاری‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ بۆكاروباری‌ كاركێڕی‌ ودارایی‌ كرد، له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێز ساڵح پیرۆزبایی‌ له‌ به‌ڕێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كرد به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ و هیوای‌ خواست له‌وكاروئه‌ركانه‌ی‌ پێی‌ ده‌سپێردرێت سه‌ركه‌وتووبێت ،له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا تاووتوێی‌ ئه‌وبابه‌ته‌ گرنگه‌ هاوبه‌شانه‌ كرا هه‌روه‌ها رێگه‌چاره‌ بۆپته‌وكردنی‌ هاوكاری‌ وهه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌شی‌ نێو ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت له‌پێناوخزمه‌تكردنی‌ هاووڵاتیاندا بێت ، دكتۆر شاخه‌وان له‌ وته‌كانیدا گرنگیدا به‌بایه‌خدانی‌ هه‌وڵی‌ دیوانی‌ وه‌قفی‌ سوننی‌ بۆپێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ وفراوانكردنی‌ چالاكییه‌كانی‌ وپته‌وكردنی‌ وابه‌سته‌یی‌ ئایینی‌ له‌نێوتاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگادا وبه‌هێزكردنی‌ رایه‌ڵه‌كان له‌نێوان تایه‌فه‌ ومه‌زهه‌به‌كان تاببێته‌مایه‌ی‌ پته‌وكردنی‌ سه‌قامگیری‌ وچه‌سپاندنی‌ پرنسیپه‌كانی‌ ئاشته‌وایی‌ ولێبورده‌یی‌ ئایینی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ وڵاتدا.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
سێشه‌ممه‌ 25 ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2022