د.شاخه‌وان عەبدوڵا سەرۆکایەتی دووەمین كۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی قەیرانی كارەبا دەکات، جەختیش دەكات لەسەر پێویستی چارەسەركردنی كەمی وزەی كارەبا و كەمكردنەوەی نه‌هامه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتییان

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیَراق ئەمڕۆ دوو شەممە 2022/5/30 سەرۆکایەتی دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت به‌ئه‌ندامێتی‌ په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ هه‌ردوو لیژنەی كاره‌ با و وزه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وت و غازی‌ كرد بۆ بەدواداچوونی لێکەوتەکانی قەیرانی کارەبا و تاوتوێکردنی ڕێگاکانی چارەسەرکردنی کەمی وزەی کارەبا و ڕێکخستنی کاری مۆلیدە ئەهلییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا ئەندازیار نزار قەحتان ئەلتەمیمی بریكاری‌ وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن و بەڕێز. حسێن تالیب عەبود بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان و ژمارەیەك بەرپرس و كادیری هه‌ردوو وەزارەتی كارەبا و نەوت لە حكومەتی ئیتحادی‌ و نوێنەری كۆمەڵەی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كانی‌ پارێزگاكان ئاماده‌بوون.

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جەختی لە پیادەکردنی چارەسەری واقیعیانە کردەوە بۆ پرسی کەمی وزەی کارەباو کەمکردنەوەی نه‌هامه‌تییه‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان و جێگیرکردنی نرخی ئەمپێری‌ كاره‌با و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان بو دابیکردنی کارەباو پڕکردنەوەی کوررتهێنان، هاوكات به‌ڕێزی‌ ئاماژه‌یدا به‌وەی دۆسیه‌ی‌ كاره‌با به‌رپرسیارێتیەكی‌ گه‌ورەو ته‌واوكه‌رییەلە نێوان وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لایەنەپشتیوانیکارەکانی، بەوپێیەی په‌یوه‌ستە به‌ژیانی‌ رۆژانه‌ی‌ هاووڵاتیانه‌وه‌، بە پێویستیشی زانی دادپه‌روه‌ری لە دابەشکردنی کارەبادا بەدیبێت و وزه‌ی‌ كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ عێراق دابینبكرێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران گوێبیستی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ كاره‌با و به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت بوو لەبارەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یرانی‌ كارەبا، هاوكات نوێنه‌ری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان باسی‌ كێشه‌كانی‌ خۆیانی كرد و داوای مسۆگه‌ركردنی‌ پشكی‌ مادده‌ی‌ گازیان كرد بۆدابینكردنی‌ كاتژمێره‌كانی‌ پێدانی‌ كاره‌با و ئەمپێری کارەبا به‌نرخێكی‌ گونجاو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە 30ی ئایاری2022