لیژنه‌ی خوێندنی باڵا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌كات
لیژنەی فێركردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سه‌رۆكایه‌تی د.موزاحیم خه‌یات، سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی لیژنه‌كه ئه‌مڕۆ له بینای وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵا چاویان به وه‌زیر و كادیرانی پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ت كه‌وت.
له سه‌ره‌تای ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له ئامانجه‌كانی فێركردنی باڵا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای خوێندكاران و ئاماده‌كردنیان بۆ دابینكردنی خواسته‌كانی بازاڕ‌و كۆمه‌ڵگا كرا.
لیژنه‌كه داوایكرد چاو به‌و یاسایانه‌دا بخشێنرێته‌وه په‌یوه‌ندیدارن به كه‌رتی فێركردن به‌شێوه‌یه‌ك خواسته‌كانی واقیع و په‌ره‌سه‌ندی زانستی له جیهاندا بێنێته‌دی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تاوتوێی میكانیزمه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی زانكۆكان و پێویستی پشتبه‌ستن به توانا‌و شاره‌زاییه‌كان و یه‌كسانی ده‌رفه‌ته‌كان له به‌رده‌م هه‌مواندا كرایه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه نۆزده ته‌وه‌ره‌ی تاوتوێكرد، له گرنگترینیشیان فراوانكردنی خوێندنی باڵابو له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌كه به‌گه‌ڕخستی كورسییه‌كانی خوێندنی باڵا خرایه‌ڕو له‌گه‌ڵ دانانی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) به ساڵی نه‌كه‌وتن و ئاماژه به‌وه‌شدرا وه‌زاره‌ته‌كه بڕیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه له رۆژانی داهاتودا ده‌رده‌كات.
هاوكات زیادكردنی كورسییه‌كانی خوێندنی باڵا بۆ ساڵی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) خرایه به‌رباس له‌گه‌ڵ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی فێركردنی ئه‌نجومه‌ن و وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه به یاساكاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نه‌بیل كازم، وه‌زیری خوێندنی باڵا، باسی له ده‌ستكه‌وته‌كاتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه، داواشیكرد لیژنه‌ی خوێندنی باڵای ئه‌نجومه‌ن چاو بگێڕێته‌وه به یاسای خانه‌نشینی ده‌سته‌كانی وانه‌بێژان و كه‌سانی به توانا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندن
٣٠/٥/٢٠٢٢