لیژنەی دارایی بەسەرۆكایەتی كەعبی میوانداری پەرلەمانتارەكانی پارێزگای بەسرە دەكات

ئەمڕۆ دووشممە 30/5/2022 لیژنەی دارایی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی بەڕێز حەسەن كەعبی، میوانداری بەڕێزان نوێنەرانی پارێزگای بەسرەی لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد، بۆ تاوتوێكردنی زیادكردنی تەرخانكراوی دارایی بۆ پارێزگاكە لەچوارچێوەی یاسای پشتیوانی خیرا بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، لە تەرخانكراوی پترۆ دۆلار و پەرەپێدانی هەرێمەكان.

لیژنەكە گوێبیستی ئەو كێشانە بوو كە پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، بەوپێیەی زەرمەندی گەورەیە لە بەرهەمهێنانی نەوت لەڕووی تەندروستی و ژینگەوە، وێڕای ئەوەی بەڕێژەیەكی بەرچاو پشتیوانی لەدەستەبەركردنی بودجەی عێراق دەكات لەڕێی هەناردەكردنی نەوتەوە.

بەشێك لە پەرلەمانتارە بەڕێزەكانی پارێزگاكە داوایان لە وەزارەتی پلاندانان كرد، گۆڕانكاری لە پێوەرەكانی شایستەی دارایی بەسرەدا بكات بەپێی گرنگییەكەی، وێڕای بایەخدانی زیاتر پێی بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەی هەیەتی.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
30/5/2022