دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەشوێنی مانەوەی خۆی لەبەغداد، پێشوازیکرد لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری، بەئامادەبونی ژمارەیەک پەرلەمانتار.

لەمیانی دیدارێکدا، گفتوگۆو تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی کرا، لەگەڵ کاری ئەنجومەنی نوێنەران لەم خولەی ئێستاو ئەنجامدانی بەرپرسیارێتی و ئەرکەکانی و دەرکردنی یاسا گرنگەکان.

جەختیشکرا لەسەر گرنگی بەرەوامیی هاوکاری نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان، بۆ قۆناغی داهاتوو و ئەوەی بەرژەوەندی نیشتمانی و شایستە دەستوورییەکان دەیخوازێت، بۆ پتەوکردنی سەقامگیری و گەشەسەندنی سەرتاسەری عێراق.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دووشەممە11 ی ئاداری 2024