دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا لەگەڵ وەزیری ناوخۆ میکانیزمەکانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان وەزارەتە ئەمنییەکان و دامەزراوەی یاسادانان تاوتوێدەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 2024/3/11 پێشوازیکرد، لە بەڕێز عەبدولئەمیر ئەلشمەری، وەزیری ناوخۆو شاندێکی یاوەری.

لەمیانی دیدارێکدا، گفتوگۆو تاوتوێی ئەو بابەتانە کرا، پەیوەستن بەڕێگەچارەکانی پتەوکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەکان لەگەڵ دامەزراوەی یاسادانان، لەڕێی لیژنەکانی پەرلەمان و پشتیوانیکردنی هەوڵ و کۆششەکان بۆ چەسپاندنی پایەکانی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دووشەممە11 ی ئاداری 2024