‌ دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا جەخت دەکات، پابەندنەبوونی حکومەتەکانی پێشوو بە دەستور هۆکاری سەرەکی خراپبوونی دۆخەکەو کەڵەکەبونی کێشەکانە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختدەکاتەوە، پابەندنەبوون بەدەستورو جێبەجێنەکردنی بڕگەکانی لەحکومەتەکانی ڕابردودا، هۆکاری سەرەکی تێکچونی بارودۆخ و بەدینەهێنانی خۆشگوزەرانی و کەڵەکەبونی کێشە سیاسییەکانە.

ئەو قسانەی بەڕێزیان، لەمیانی پێشوازیکردنیدا هات لە بەڕێز عەباس ئەلعەنبوری، سەرۆکی سەنتەری رواقی بەغداد بۆ سیاسەتە گشتییەکان – عێراق، لەگەڵ ژمارەیەک لەئەندامانی سەنتەرەکە .

لەدیدارێکدا، باس لەپرسەکانی پەیوەست بە ڕۆڵی سەنتەرەکانی خوێندنەوەو گەڕان و لێکۆڵینەوە کرا، لەگەڵ گرنگی هاوکاریکردن و دەوڵەمەندکردنی دامەزراوەی یاسادانان و دروستکەرانی سیاسەت و بڕیار بەدەستان بەو بیرۆکانەی پەیوەستن بەیاساکان و پرسە سیاسی و ئابورییەکان و، پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕاپۆرت و ڕونکردنەوەی مەیدانی، وێرای قسەکردن لەبارەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری دەستوریی و فراوانکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی سەنتەرەکانی خوێندنەوەو گەڕان و لێکۆڵینەوە . ‌

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
چوار شەممە 7/12/ 2022