لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتی فیدراڵی لەگەل راوێژكارانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرێوبەرە گشتییەكان چاودێریكردنی رێوشوێنەكانی حكومەت تاوتوێدەكات

لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و خزمەتی فیدراڵی، بەسەرۆكایەتی پەرلەمانتار بەدریە ئیبراهیم و ئامادەبونی ئەندامەكانی، رۆژی چوارشەممە ٧/١٢/٢٠٢٢ لەگەڵ راوێژكارانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەرێوبەرە گشتییەكان تاوتوێی چاودێریكردنی رێوشوێنەكانی حكومەتی كرد .

لیژنە لەگەڵ بەرێوبەرو راوێژكارەكان، تاوتوێی گرنگی وێنەكردنی پرۆژە یاسایەكی كرد كە كاری یەكە بچوكەكان رێكبخات، لەگەڵ لیكۆڵینەوە لە ئاسەواری دارشتنی یاساكان بۆ ئەو پرۆژە یاسایانەی كە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكراون و، پێداچونەوە بە بریاری ژمارە 9ی ساڵی 2020 كە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە كێشراوەتەوە .

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن

٧/١٢/٢٠٢٢