دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی له‌گه‌لانی عێراق و ئومەتی ئیسلامی ده‌كات به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و، داواده‌كات کەرەستەکانی فۆرمی خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ هاووڵاتیان دابین بکرێت
به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەبروسکەیەکی پیرۆزبایدا هیواخوازە هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە بێتە مایەی خێر‌و خۆشی بۆ هەموان، هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان ده‌كات.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەم بۆنەیەوە ڕایگەیاندووە ” ره‌مه‌زان مانگی به‌زه‌یی و لێخۆشبوونه به‌های ره‌سه‌نایه‌تی ده‌رده‌خات، هانده‌ره بۆكاری چاكه و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ده‌ستگیرۆیی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هاوكاری و به‌خشین له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و پته‌وكردنی گیانی نیشتمانی و بەهێزکردنی رایه‌ڵه‌كانی نێو سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌ل ”
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا له‌به‌شێکی تری بەیاننامه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یدا ، بەپێویستی زانی حكومه‌تی ئیتحادی مادەکانی فۆرمی خۆراك له‌مانگی ره‌مه‌زاندا دابین بكات، هاوکات سه‌به‌ته‌ی خۆراكیش به‌سه‌رهاووڵاتیاندا دابه‌شبكرێت و، لایه‌نە په‌یوه‌ندیدارەکان به‌دواداچوون بۆ نه‌هێشتنی گرانبوونی نرخ بكه‌ن و، له‌م مانگه پیرۆزه‌دا یارمه‌تی مرۆیی وخۆراكی به‌په‌له پێشکەش بە ئاواره‌كان و توێژه هه‌ژاره‌كان بکرێت.
هه‌موو ره‌مه‌زانێك و رۆڵه‌كانی نیشتمانه‌كه‌مان لە خێر و خۆشیدابن
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شەممە 2 ی نیسانی 2022