زاملی و به‌ڕێز زێدان جه‌خت له سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له بواری په‌سه‌ندكردنی یاساكان و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیدا ده‌كه‌نه‌وه
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/4/2022 له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌غدا، چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌ڕێز قازی فائیق زێدان كه‌وت.
له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له بواری ده‌ركردنی یاساكان و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی كرا‌و هه‌ردوولا دووپاتی ئه‌وه‌یان كرده‌وه كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له بواری ده‌ركردنی یاساكان و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیدا به‌هێز بكرێت و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاراندا بكرێت و جه‌ختیان كرده‌وه كه گه‌نده‌ڵی ده‌ردێكه سه‌روه‌رت و سامانی وڵاتی به‌هه‌ده‌ر داوه و هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه له دروستكردنی ئه‌و بارودۆخه تاڵ و ناهه‌مواره‌ی كه ئێستا وڵاته‌كه‌مان تێیدا تێده‌په‌ڕێت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٤/٣