دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ جه‌ژنی (ئه‌كیتۆ) سه‌ری ساڵی نوێی بابلی پیرۆزده‌كات و، داوای چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی له‌نێوان پێكهاته‌كان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كی پیرۆزبایدا به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی (ئه‌كیتۆ) سه‌ری ساڵی نوێی بابلی، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی هاوبه‌شه‌كانی نیشتمان له‌برایانی كریستیانی كلدان و ئاشوری و سریان ده‌كات له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان عێراق و هه‌رێمی كوردستان و سه‌رانسه‌ری جیهان و، هیواخوازه ئه‌م بۆنه پیرۆزه ئومێد و هیوا به‌خشبێت بۆ هه‌موان و بێته‌مایه‌ی ئاشتی و ئۆقره‌یی و سه‌قامگیری ولاَت و تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ناخۆشییه‌كان.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای زه‌روره‌تی چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی لێبورده‌یی ئاینی و پێكه‌وه ژیان و په‌خشكردنی چه‌مكی برایه‌تی و ئاشتی و ئۆقره‌یی كردووه له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كاندا، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له‌ڕێی داڕشتنی یاسای پێوێست و به‌ركار به‌وشێوه‌یه‌ی ده‌چێته خزمه‌تی پته‌وكردنی سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی ولاَت.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنج شه‌ممه 31/3/2022