دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا : كورده‌كان هه‌میشه پشتیوانی سه‌ره‌كی سه‌قامگیری وڵاتن وهه‌موو هه‌وڵێكیشیان به‌رده‌وام بۆسه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسییه
به‌ڕێز دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌یدا به‌گرنگی به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی وهاوكاری نێوان هێزه نیشتمانیییه‌كان ولایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌روه‌ها ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه‌تێڕوانینی نیشتمانی فه‌رمانده كوردستانییه‌كانی روونتركرده‌وه له‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌سیاسییه‌كاندا و كۆكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شه‌كان بوو له‌پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا ، وته‌كانی به‌ڕێزی له‌میانه‌ی پێشوازی له‌به‌ڕێز عه‌لی ئه‌لغه‌بان وژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی ئه‌و حیزبه بوو ، شاندی میوانیش به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵا شێخ هومام حه‌ممودی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان كرد هیواداربوون سه‌ركه‌وتووبێت له‌كار وئه‌ركه‌كانى له‌م خوله نوێیه‌ی په‌رله‌ماندا ، هه‌روه‌ها بابه‌ته هاوبه‌شه گرنگه‌كانیان تاووتوێكرد و رێگه‌چاره‌ی پته‌وكردنی هاوكاری هه‌ماهه‌نگی نێوان فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان بۆ به‌ڕێكردنی یاسا پێویست وگرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌لایه‌نی خزمه‌تگوزاری وپشتیوانی حكومه‌تی نوێ بێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كاندا.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵاوتیشی كورده‌كان هه‌میشه پشتیوانی سه‌ره‌كی سه‌قامگیری وڵاتن هه‌موو هه‌وڵێكیشیان به‌رده‌وام بۆسه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسییه ،وتیشی خه‌بات ومێژووی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه‌كان وله‌قۆناغی داهاتوودا كارده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌قامگیری وپێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌هاووڵاتیان كه‌متمانه‌ی خۆیان پێبه‌خشیوین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
سێشه‌ممه 1 ی شوباتی 2022