جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرەخۆشی لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی خوا لیخۆشبویان
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرو دڵێکی بڕوادار بە قەزاو قەدەری خوای گەورە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٣١/١/٢٠٢٢ د.شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەواڵی کۆچی دوایی دایکی د. ڤیان سەبری قازی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە بەڕێزیان سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد و لەخوای گەورە داواکارە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆی بەسەر دایکی بەڕێزیاندا بڕژێنێت و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبورى کەسوکاری بدات.
إنا لله و إنا إليه راجعون…
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
دووشەممە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢