جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی به‌شاندێكی تیره‌ی ده‌لۆیی كوردی : پشتیوان و پشتگیری تیره ره‌سه‌نه‌كانین كه‌ڕۆڵیان هه‌یه له‌سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌دا
سێشه‌ممه 1/2/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی پێشوازیكرد له شێخ سه‌ڵاح فه‌رمان ده‌لۆیی شێخی گشتی تیره‌ی ده‌لۆیی له‌به‌غدا وناوچه‌ی ناوه‌ڕاست وباشوور وهه‌روه ها ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی له‌خۆگرتبوو، له‌سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا شاندی میوان پیرۆزبایی له‌به‌ڕێزیانی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وهیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواست له‌وئه‌رك وكارانه‌ی پێیان ده‌سپێردرێت هه‌رچه‌نده ئه‌ركێكی زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌م خوله‌ی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندایه و جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه ده‌ستوورییه‌كانه له قۆناغی داهاتوودا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی وته‌كانیدا “پشتیوان و پشتگیری تیره ره‌سه‌نه‌كانین كه‌ڕۆڵیان هه‌یه له‌سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه‌دا وكاریگه‌ری راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌چه‌سپاندنی به‌ها به‌رزه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی هاوكاری وخۆشه‌ویستی له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا .
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
سێشه‌ممه 1 ی شوباتی 2022