دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌شاندێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بۆ پیرۆزباییكردن له‌به‌ڕێزیان ده‌كات

چوارشه‌ممه‌ 2/2 /2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌شاندێكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌پێكهاتبوون له‌هه‌ردوو به‌ڕێزان دكتۆر عه‌ره‌فات كه‌ره‌م به‌رپرسی‌ كاروباری‌ عیراق له‌باره‌گای‌ بارزانی‌ وپه‌رله‌مانتار موحسین ئه‌لسه‌عدون سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی پێشووی‌ په‌رله‌مان ، له‌سه‌رتای‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا پیرۆزباییان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێزیان كرد به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ستبه‌كاربوونی‌ له‌ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌ندا وهیوایان خواست له‌كارو ئه‌ركه‌كانیدا سه‌ركه‌وتووبێت ، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌تانه‌ی‌ په‌یوه‌سته‌ به‌قۆناغی‌ ئێستا و بارودۆخی‌ سه‌رگۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ ، وكاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌م خوله‌ نوێیه‌یدا وهه‌ستان به‌ئه‌رك وكاری‌ یاسادانان وچاودێریكردن.
نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
چوارشه‌ممه‌ 2ی‌ شوباتی‌ 2022