سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکات

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکامحەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە شێخ هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە دوا پێشهاتە سیاسیەکان کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی وتوێژە سیاسیەکان بۆ تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری و پێکهێنانی حکومەتێک بتوانێت داواکاری قۆناغەکە دەستەبەر بکات.
هاوکات شێخ حەمودی پیرۆزبایی لە بەرێزیان کرد بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەم.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
1 شوبات 2022