جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی‌ به‌ریتانیا رێگه‌چاره‌ی‌ پته‌وكردنی‌ هاوكاری‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتی‌ هاورێ‌ و سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی تاووتوێده‌كه‌ن

چوارشه‌ممه‌ 2/2/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌نوسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئاده‌م سامبرۆك جێگری‌ سه‌رۆكی‌ نێرده‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ عیراق تاووتوێی‌ ژماره‌یه‌ك بابه‌تی‌ په‌یوه‌ست به‌ڕێگه‌چاره‌ی‌ پته‌وكردنی‌ هاوكاری‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كه‌خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو وڵات بكات.
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌یدا به‌كۆتاییهاتنی‌ ئاماده‌كاری‌ هونه‌ری‌ وكاركێڕی‌ دانیشتنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ كۆماركه‌ له‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 7 ی‌ شوبات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ وتی‌ وتووێژ وگفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌ له‌نێوان هێزه‌ نیشتمانی‌ وسیاسییه‌كاندا بۆچاره‌سه‌ری‌ ئه‌وقه‌یرانه‌ وهه‌وڵ و كۆششی‌ فه‌رمانده‌ كوردستانییه‌كانیش به‌رده‌وامه‌ له‌پێناو به‌شداربوونی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌م پرۆسه‌ سیاسییه‌دا .

نوسینگه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
چوارشه‌ممه‌ 2ی‌ شوباتی‌ 2022