دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ له‌ساڵیادی تاوانه‌كانی ئه‌نفالی به‌دناودا: پێویسته بڕیاره‌كانی دادگای بالاَی تاوانه‌كان چالاكبكرێت و ده‌ستور و یاساكان جێبه‌جێبكرێن بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه
ئه‌مڕۆ 14/4/2022 (34)مین ساڵیادی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی به‌دناوه كه ڕژێمی له‌ناوچوو دژ به گه‌لی كورد له ساڵی 1988دا ئه‌نجامیداو به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاولاَتی بێگوناحی كورد بوونه قوربانی، به‌وبۆنه خه‌مناكه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌و تاوانه ده‌كات كه به مه‌ترسیدارترین تاوان و كۆمه‌ڵكوژی (جینۆساید)ی دژ به مرۆڤایه‌تی وه‌سفده‌كات له مێژووی هاوچه‌رخدا، كه به‌شێوه‌یه‌كی پلانی بۆ داڕێژراو به ئامانجی له‌ناوبردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامدراو، پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕێكخراو بوو بۆ وێرانكردنی كوردستان و تیایدا هه‌موو جۆره چه‌كێكی سه‌ربازی قورس و قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارهات، ڕژێمی به‌عسی گۆڕ به‌گۆڕ بێبه‌زییانه هه‌زران مرۆڤی بێگوناحی له منداڵ و ژن و گه‌نج و پیر له‌ناوبردو هه‌زاران گوندی كوردستانیشی وێران‌كرد.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:” پێویسته بڕیاره‌كانی دادگای بالاَی تاوانه‌كان چالاكبكرێت و ده‌ستورو یاساكان جێبه‌جێبكرێن بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌رشانه بۆ به‌دواداچونی دۆسیه‌ی ئه‌نفال و ناساندنی له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها كاركردن له‌پێناو كۆتایهێنان به ئازاره‌كانی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیان و باشكردنی باری گوزه‌رانیان و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی پێویست بۆیان به‌ڕێكاری یاسایی پێویست”.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داواشده‌كات، حكومه‌تی فیدڕاڵی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه ته‌واوبكات و، چاره‌سه‌رە كۆمه‌لاَیه‌تی و نیشتمانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی بگرێته ئه‌ستۆ له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ سه‌رجه‌م خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری قوربانیانی سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچودا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق.
ته‌ئكیدیشی كرد له‌سه‌ر پێوێستی پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌كانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و، جێگیركردنی پایه‌كانی دیموكراسی و سیستمی فیدڕاڵی و جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و، ڕێگرتن له هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌قڵیه‌تی تاكڕه‌وی له‌بڕیاردان و تاكڕه‌ویكردن له ده‌سه‌لاَت و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌رده‌وامیدان به ڕه‌وڕه‌وه‌ی بنیاتان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزراییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان به هاولاَتیان.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
پێنچ شه‌ممه 14/4/2022