ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە برا مهسیحیهكان دەکات بە بۆنەی جەژنی فوسحی پیرۆزەوە
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی پیرۆزباییکرد لە برا مهسیحیهكان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهاندا بە بۆنەی جەژنی فوسحی پیرۆزەوە.
ئەمینداری گشتی لە برۆسکە پیرۆزباییەکەیدا ڕاسترین هەست و چاکترین هیوای دەربڕی بە ئەوپەڕی تەندروستی و بەختیاری بۆیان وە بۆعێراقی خۆشەویستمان بە بەردەوامی مەزنی و بەرزی و ئاسایش و سەقامگیری.
ئەمینداری گشتی پێیداگرت لە سەر پەیوەندیی برایەتی و خۆشەویستی لە نیوان ڕۆڵەکانی گە لە خۆشەویستەکەمان بە موسوڵمان و مهسیحیهكانهوه .
ئەمینداری گشتی بە شێوەیەکی تایبەتی پیرۆزباییکرد لە برا مهسیحیهكانی سەر بە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەران وە هیوای خواست بە بەردەوامیی تەندروستی و لەشساغی بۆیان.
هەمووساڵێک ئێوەبەخۆشی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
شەممە١٦/٤/٢٠٢٢