ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە نەقیبی ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا دەکات بە بۆنهی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکاندا
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی پیرۆزبایی لە نەقیبی ڕۆژنامەنووسان کرد بەڕێز موئەیەد لامی وهەردوو جێگرەکانی نەقیب و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا بە بۆنهی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی سەندیکا کە دوێنێ هەینی ئەنجام درا.
ئەمینداری گشتی دەستخۆشیکرد لەو دۆخەی کە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی سەندیکاکە تیایدا ئەنجام درا و ئەو گیانە ڕێکوپێکە کە دایپۆشیبوو، تاکیدی لە ڕۆڵی سەدیکاکرد لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەی ڕۆژنامەگەری و بەرزکردنەوەی واقعی ژینگەی راگەیاندنی ناوخۆیی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەران
شەممە١٦/٤/٢٠٢٢