دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم كۆی پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق و، هه‌وڵه‌كانی ده‌ربازبون له‌قه‌یرانی سیاسی و دۆخی بنه‌به‌ست تاوتوێده‌كات
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 12/4/2022 له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌به‌غداد پێشوازیكرد له سه‌ماحه‌تی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و وه‌فدێكی هاوڕێی كه پێكهاتبون له ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وته‌كه.
له‌دیدارێكدا كۆی ئه‌و ڕوداو و پێشهاتانه تاتوێكرا كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ده‌گوزه‌رێن، له‌گه‌ڵ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌م قۆناغه‌دا، وێڕای تاتوێكردنی ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی كه لایه‌نه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و هێزه نیشتمانییه‌كان خستویانه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ربازبون له‌قه‌یرانی سیاسی و دۆخی چه‌قبه‌ستو و، پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێ بۆ ئیداره‌دانی ولاَت، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر دۆخه‌كه به‌تایبه‌ت كه كۆمه‌ڵێك كێشه ئاماده‌ییان هه‌یه‌و دیارترینیان، نه‌بونی بودجه‌ی فیدڕاڵی و گرانی نرخ و كه‌می خزمه‌تگوزراییه‌كانه.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌بایه‌خی به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان كرده‌وه، له‌كاتێكدا هێشتا ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆكردن له‌نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رده‌وامبون له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، به تایبه‌ت كه هه‌موان له‌به‌رده‌م شایسته و كاتی دیاریكراوی ده‌ستوریدان.
نوسسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
سێ شممه 12ی نیسانی 2022