دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا پیرۆزبایی سه‌ری ساڵ له كوردانی ئێزیدی ده‌كات و، داوای سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تی دۆسییه‌ی ڕفێندراوه بێتاوانه‌كان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/4/2024، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی ئێزیدییه‌كان (چوارشه‌ممه‌ی سور)، به‌یاننامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خوشكان و برایانی ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌مان له كوردانی ئێزیدی، لە هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی عێراق و جیهان كرد، هیوای بۆ خواستن به‌ختیاربن و رۆژانێكی پڕ له‌خۆشی و ساڵێكی نوێی به‌خته‌وه‌ری به‌رده‌وام به‌سه‌ربه‌رن.
راشیگه‌یاند: كوردانی ئێزیدی قوربانییه‌كی زۆرریان داوه‌و روبه‌ڕووی قێزه‌ونترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌ته‌وه، له سه‌رده‌ستی گروپە تیرۆریستییه چه‌كداره‌كان.
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، له‌م بۆنه‌یه‌دا، داوای له حكومه‌تی فیدراڵ كرد، پابه‌ندبێت به ڕێكه‌وتنی شه‌نگال و، وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌وڵەکانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی و پێشكه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی نۆژەکردنەەی ژێرخانەکەی، لەگەڵ پێویستی كۆتایهێنان به نه‌هامه‌تی دۆسییه‌ی ڕفاندنی بێتاوانه‌كان و کاراکردنی یاسای ئافره‌ته ئێزیدییه ئازادكراوه‌كان و زامنکردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان .
هه‌موو ساڵێك و كوردانی ئێزیدی له خێر‌و خۆشیدابن
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
چوار شه‌ممه 17 ی نیسانی 2024