لیژنەی ئاسایش و بەرگری میوانداری فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق دهكات
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمانتار کەریم عەلیوی محەمەداوی سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە، پێشوازیكرد لە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق، فهریق روكن سەمیر زەکی حوسێن مالیکی و شاندێكی یاوهری، بۆ بینینی ڕاستییەکانی کارەکانی فەرماندەكە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە بارەگای سەرەکی لیژنە بەڕێوەچوو، تاوتوێی دۆخی کارەکانی فەرماندەی فڕۆکەوانی سوپا و پێداویستییەکانی فەرماندەكه کرد، لە ڕووی کەلوپەل و كهرهستهی سەربازییەوە.
ههروهها باس لە دۆسیەی چاککردنەوەی فڕۆکە سەربازییەکان کرا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای کۆلێژی فڕۆکەوانی سوپا و هەموارکردنەوە و پێشنیارەکان و تێبینیەکان لەسەر پڕۆژە یاساکە.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٤/٤/١٧